به‌پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: حه‌شدی شه‌عبی، هێزه‌كانی حه‌شد به‌ته‌واوی ناحیه‌ی قه‌حتانیه-یان كۆنتڕۆڵكردووه‌ته‌وه‌و داعشیان تێكشكاندووه.
دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناحیه‌كه، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستیان كرد به هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی ناحیه‌كه‌و گه‌ڕان به‌دوای چه‌كدارانی داعشدا.
حه‌شدی شه‌عبی 24 ی ئه‌م مانگه، ده‌ستپێكردنی قۆناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی (محمد رسول الله) ی راگه‌یاند، بۆ ئازادكردنی ناوچه‌كانی خۆرئاوای قه‌یره‌وان و به‌عاج و گه‌یشتن به‌سنوری عێراق له‌گه‌ڵ سوریا.
23 ی ئه مانگه حه‌شدی شه‌عبی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناحیه‌ی قه‌یره‌وانی له خۆرئاوای موسڵ راگه‌یاند، له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی "محمد رسول الله".
ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی حه‌شدی شه‌عبی نیگه‌رانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی لێكه‌وته‌وه، به‌و پێیه‌ی به‌شێك له‌و ناوچانه‌ی ده‌كه‌وێته سنوری ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه ده‌كه‌وێته سنوری قه‌زای شنگال و ئێزیدی نشینن.
فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه له شنگال ده‌ڵێن حه‌شدی شه‌عبی به‌بێ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌وان ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ده‌ستپێكردووه، به‌ڵام حه‌شدی شه‌عبی ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه